شاندێكی ئەمریكا گەیشتە سەر سنوری سوریا

13.08.2019

لڤین: 
شاندێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا گەیشتونەتە باكوری كوردستان و لەگەڵ توركیا هەڵسەنگاندن بۆ دروستكردنی ژووری ئۆپەراسیۆنی ناوچەی ئارام دەكەن. 

وەزارەتی بەرگری توركیا، رایگەیاند: كارەكان بۆ دروستكردنی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ ناوچەی ئارام دەستی بەكارەكانی كردووە و بۆ ئەو مەبەستە شاندێكی ئەمریكی گەیشتونەتە توركیا. 

وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیەندراویًكدا دەشڵێت "گروپێكی 6 كەسی شاندی ئەمەریكی گەیشتنە شاری ئورفا و پلان بۆ ئەوە دادەنرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بكەوێتە گەڕ".

965 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations