مەسعود بارزانی: ئەگەر بەهانە نەبێت ئێران و تورکیا کوردستان بۆردومان ناکەن

12.08.2019

لڤین:
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر لێره‌ به‌هانه‌ نه‌درێت، بەدەستەوە نه‌ ئێران نە تورکیا تۆپبارانی ئێرە ناکەن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت عیلاجی ئه‌م وه‌زعه‌ بكرێت به‌ شێوه‌یه‌ك ئیتر خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ چیتر باجی ئه‌و وه‌زعه‌ ناله‌باره‌ نه‌ده‌ن. 

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌مڕۆ بە مەبەستی جەژنە پیرۆزە سه‌ردانی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كرد و رایگەیاند" له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌بێت به‌رنامه‌یه‌كی رێكوپێك  بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌ دابنرێت، حكومه‌تی هه‌رێم خزمه‌تگوزاری باشتر پێشكه‌ش به‌م ناوچه‌یه‌ بكات".

مەسعود بارزانی، لە کاتێکدا هیچ پۆستێکی لە حکومەتدا نییە، بەڵام وەک بەرپرسانی حکومەت قسەیکرد و بەڵێنی دا بە هاوڵاتیان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.

سەرۆکی پارتی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پەکەکەی تۆمەتبارکرد بە هۆکاری تۆپبارانکردنی ناوچەکانی کوردستان و وتی" ئه‌گه‌ر لێره‌ به‌هانه‌ نه‌درێت، نه‌ تۆپباران ده‌كرێت و نه‌ بۆردومان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت عیلاجی ئه‌م وه‌زعه‌ بكرێت به‌ شێوه‌یه‌ك ئیتر خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ چیتر باجی ئه‌و وه‌زعه‌ ناله‌باره‌ نه‌ده‌ن. ئێ ه‌ خه‌ریكین، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ نابێت خوێنی كورد به‌ ده‌ستی كورد بڕژێت". 

1119 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations