سەبارەت بە لابردنی ئاڵای کوردستان لە کۆنسێرتی کۆڕای ئاڤچی رونکردنەوە دەدرێت

12.08.2019

لڤین:
بەرێوبەری شانۆی رۆمانی رادەگەیەنێت، لە کۆنسێرتی کۆڕای ئاڤچی دا لە ناو شانۆی ڕۆمانی بە ھیچ جۆرێک ئاڵای کوردستان لانەبراوە.

سەردار خدر، بەرێوەبەری شانۆی رۆمانی لەسەر لابردنی ئاڵای کوردستان لە کۆنسێرتی کۆرای ئاڤچی رونکردنەوە دەدات و دەڵێت؛ بە ھەمو لایەکی ڕادەگەیەنین کە لە کۆنسێرتی کۆڕای ئاڤچی دا لە ناو شانۆی ڕۆمانی بە ھیچ جۆرێک ئاڵای کوردستان لانەبراوە و لە بناغەدا لە سەر شانۆی ڕۆمانی ئاڵای کوردستان دانەنراوە.

دەشڵێت، لە سەربانی شانۆی ڕۆمانیش ئاڵا دانەنراوە و ھەرکەسێ قسەی دیکەی هەیە  ئەتوانێ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی  ڕاستیەکان بخاتەڕوو بۆ لێپرسینەوە.

ئاماژەی بەوەشردوە، کۆمپانیای زێڕین تراڤڵ ئەم کۆنسیرتەی بەڕێوەبردوەو دەزگاکانی حکومەت لە وردەکاری بەرپرسیار نین.

 

773 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations