ئەرجەنتین؛ پارتەکەی میسی زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا بۆ وەرگرتنی دەسەڵات

12.08.2019

لڤین:
بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنە سەرەتاییەكانی ئەرجەنتین بەرەی ئۆپۆزسیۆن کە یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێ لیۆنێل میسی پشتیوانی دەکرد، زۆرینەی دەنگەکانی لە هەڵبژاردندا بەدەستهێناوە. 
بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنە سەرەتاییەكانی ئەرجەنتین بەرەی ئۆپۆزسیۆن ( بەرەی بۆهەموان) بەسەرۆكایەتی ئەلبەرتۆ فرناندز لەسەدا ٤٧.١% دەنگەكانی بەدەست هێناوە.
هەر بەپێی ئەنجامەکان لەبەرامبەردا بەرەی (پێكەوە بۆ گۆڕانكاری) بە سەرۆكایەتی مۆریس ماكری سەرۆكی ئێستای ئەرجەنتین تەنها لە سەدا ٣٢.٤% دەنگەكانی بەدەست هێناوە.
بڕیارە ڕۆژی ٢٠١٩/١٠/٢٧ هەڵبژاردنی گشتی كۆنگرێس و سەرۆكایەتی ئەرجەنتین بەڕێوبچێت و چاوەڕواندەكرێت ئۆپۆزسیۆن كە دروشمی چاكسازی ئابوری و ڕووبەڕووبونەووی گەندەڵی هەڵگرتوە دەسەڵات بگرێتە دەست کە لیۆنێل میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بارشلۆنە پشتگیری دەکات.

792 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations