ئاغجەلەر؛ لە ماوەی دوو رۆژدا ١٠ هەزار مریشک لە کێڵگەیەکی پەلەوەریدا مرداربونەوە

12.08.2019

لڤین:
لە ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ ١٠ هەزار مریشک لە کێڵگەیەکی پەلەوەریدا مرداربونەتەوە، خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکەش دەڵێت" لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ هاوکارییەکیان نەکردوین بۆ لە ناوبردنیان". 

سەردار سەعدوڵا، خاوەنی کێڵگەی پەلەوەری بۆڵ قامیش بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، لە ماوەی دوو شەو رۆژدا ١٠ هەزار مریشک کە تەمەنیان چل رۆژ دەبێت و لە دوو کیلۆوە تا دوو کیلۆ و ٨٠٠ عرام دەبن بە هۆی ڤایرۆسێکەوە مرداربونەوە.

وتیشی؛ بە وتەی پزیشکانی ڤێرتەرنەری بێت ڤایرۆسێکی کوشندەیە و بڵاوبوەتەوە و بوەتە هۆی مرداربوونەوەی مریشکەکان.

سەردار سەعدوڵا، دەشڵێت، کوالێتی دەرمانەکان هۆکاری لە ناوبردنی مریشکەکانن لەگەڵ ئەوەشدا، دکتۆرەکان وەک پویست نین و دەرمان بەهەڵە دەدەنە مریشکەکان.

خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکە گلەیی هەیە لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە و دەڵێت، ماوەی دوو رۆژە هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار نەماوە قسەی لەگەڵدا نەکەم، بەڵام کەس هاوکاری نەکردووم.

دەشڵێت: "بە بڕی چل هەزار دۆلار زیان بەر کێڵگە پەلەوەرییەکەم کەوتوە، من داوا ناکەم قەرەبوو بکرێمەوە، تەنها داوای ئەوەمکرد کە یارمەتیم بدەن بۆ لە ناوبردنی مریشکەکان و سوتاندنیان، بەڵام وتیان خۆت چارەسەری بکە".

ئاماژەی بەوەشکرد" ئێمە کورەمان هەیە بۆ سوتاندنی ئەو مریشکانەی کە نەخۆش دەکەون، رۆژانە دەیانسوتێنین، بەڵام ١٠ هەزار مریشک لەو شوێنەدا ناسوتێت پێویستی بە شوێنی دیکە هەیە، بەڵام ئەوان هاوکاریان نەکردم".

 

 

327 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations