کازم ساهر لە لایەن وڵاتی ئوردنەوە بە بڕی زیاتر لە 40 هەزار دۆلار سزادرا

12.08.2019

لڤین:
بەهۆی وەرنەگرتنی رەزامەندی لە لایەن سەندیکای هونەرمەندانی وڵاتی ئوردنەوە کە چەند کۆنسێرتێکی لەو وڵاتە ئەنجامداوە، کازم ساهر بەبڕی زیاتر لە 40 هەزار دۆلار سزای دارایی درا.

کازم ساهر، لە هەفتەی ڕابردوو چوار کۆنسێرتی لە شاری عەمان پایتەختی ئوردن ئەنجامداوە، بە بێ ئەوەی بەڵگەی ڕێگەپێدان لە سەندیکای هونەرمەندانی ئەو وڵاتە وەربگرێت.

سەندیکای هونەرمەندانی ئوردن رایگەیاندوە" بەگویرەی پێگەی خەبرنی ئوردنی، کازم ساهر، هەفتەی رابردوو چوار کۆنسێرتی ئەنجامداوە داهاتی لە هەرکۆنسێرتێک 110 هەزار دۆلار بووە، لە ئێستاشدا سەندیکای هونەرمەندانی ئۆردن داوای 44 هەزار دۆلار دەکات لە کازم ساهر وەک قەربوو".

سەندیکای هونەرمەندان، یەک هەفتە مۆڵەتی بە کازم ساهرداوە بۆ ئەوەی پارەی سزاکە ڕادەستیان بکات، بە پێچەوانەوە سکاڵا دژی لە دادگا تۆمار دەکەن.

1880 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations