دوو منداڵ بەهۆی بەکارهێنانی یاری ئاگرینەوە بەسەختی برینداربوون

11.08.2019

لڤین:
دوو منداڵ بەهۆی تەقینەوەی بەرمیلی نەوتەوە بەسەختی برینداربوون، قائیمقامی کەلاریش هۆشداری دەداتە خاوەن دوکانەکان و دەڵێت: خۆتان بە دوور بگرن لە فرۆشتنی یاری ئاگرین.

قائیمقامیەتی کەلار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە و دەڵێت، بەوتەی پۆلیسی گەرمیان ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەمە و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار دوو منداڵ تەمەنی هەشت ساڵ و حەوت ساڵان یاری ئاگرین ( تەرەقە ) دەخەنە نێو بەرمیلی نەوتەوە و لەئەنجامدا پێیاندا تەقیوەتەوەو هەردووکیان برینداردەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، دوای گەیاندنیان بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برین و ڕێژەی سوتانەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.

قایمقامیەتی کەلار هۆشداری دەداتە دوکاندارەکان خۆیان بە دوربگرن لەفرۆشتنی یاری ئاگرین و تەقەمەنی و داواش لەهاوڵاتیان دەکەین ڕێگە بەمناڵەکانیان نەدەن ئەو یارییانە بگرن و هەردوکانێکیش دەیفرۆشێت دەزگا ئەمەنییەکانیان لێ ئاگاداربکەنەوە.

334 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations