دهۆک؛ ئاگر لە کۆگایەکی پلاستیک و ئۆتۆمبێل کەوتەوە بە بڕی زیاتر لە ٦٠ هەزار دۆلار زیانی پێگەیشتوە

11.08.2019

لڤین:
بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی شاخکێی پارێزگای دهۆک ئاگر لە کۆگایەکی ئۆتۆمبێل و پلاستیک کەوتەوە و بە تەواوی سوتا.

بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، تەواوی کۆگای پلاستیک و ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی سوتاوە، زیانێکی مادی زۆر بەر کۆگاکە کەوتوە، بەڵام زیانی گیانی نەبوە.

وتیشی، بە بڕی زیاتر لە شەست هەزار دۆلار زیانی مادی بەر کۆگاکە کەوتوە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ پێکهێندراوە.

178 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations