وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق لەسەر دوورخستنەوەی ئیکسۆن مۆبیل رونکردنەوە دەدات

11.08.2019

لڤین:

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگەیاند،گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئیكسسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی ده‌رباره‌ی ڕێككه‌وتنێكی گه‌وره‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ی ژێرخانی كه‌رتی نه‌وت له‌ باشوری وڵاته‌كه‌ی بەردەوامە.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، ڕێككه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بی پی به‌ریتانی و ئاینی ئیتاڵی په‌یوه‌ندی  ڕێكخستنی لوله‌ نه‌وتییه‌كان و بابه‌ته‌ لۆجستییه‌كانه‌ و به‌شێك نییه‌ له‌ پرۆژه‌ی باشوری عێراق كه‌ تێچووه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 53 ملیار دۆلار له‌ماوه‌ی 30 ساڵدا.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕێكنەكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێكسسۆن مۆبیل مانای كۆتایی هاتنی گفتوگۆكان یان دوررخسته‌نه‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌ نایه‌ت له‌ پرۆژه‌كه‌.

518 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations