نەرویج ؛ کەسێکی نزیکی هێرشکارەکەی سەر مزگەوتەکەی ئۆسلۆ بە کوژراوی دۆزرایەوە

11.08.2019

لڤین:

پۆلیسی نەرویج ، کەسێکی نزیکی ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر مزگەوتی نور لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، لە ماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ ( یەکشەممە ، ١١ی ئایاری ٢٠١٩ ) ، لە ڕاگەیەندراوێکدا ، پۆلیسی نەرویج رایگەیاند " شەوی رابردوو تەرمی کەسێکی نزیکی هێرشبەرەکەی مزگەوتی نوری شاری ئۆسلۆ ، لە ماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزراوەتەوە ".

هەروەها پۆلیس ڕایگەیاندووە " کوشتنی ئەم کەسە لەم کاتەدا جێگەی گومانە ، لێکۆڵینەوە دەکرێت دەربارەی ئەو ڕووداوە ".

رۆژی ( شەممە ١٠ ی ئایاری ٢٠١٩ ) ، کەسێکی سپی پێست بە سێ چەکەوە هێرشی کردە سەر مزگەوتی نوڕ لە دەوروبەری ئۆسلۆ و بەهۆی تەقەکردنەوە، کەسێکی بریندار کرد.هەرچەندە هێرشبەرەکەی سەر مزگەوتەکە دەستگیر کراوە ، بەڵام تا ئێستا هیچ وردەکارییەک و هۆکاری هێرشەکە، ئاشکرا نەکراوە ".

 

 

732 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations