لەمساڵدا شەش حاجی عێراقی گیانیان لەدەستداوە

11.08.2019

لڤین:

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، لەمساڵدا شەش حاجی عێراقی تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە.

 دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردوەتەوە،تا ئێستا شەش حاجی عێراقی لە مەککە گیانیان لەدەستداوە.

دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە مساڵدا ٥٦ هەزار حاجی لە عێراقەوە سەردانی وڵاتی سعودیەیان کردوە بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج، لە کاتێدا ساڵی رابردو ٣٣ هەزار حاجی سەردانی وڵاتی سعودیەیان کردوە.

165 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations