ئەمریکا ؛ هاوڕێ ملیاردێرەکەی ترەمپ لە زیندان خۆی کوشت
لڤین:
کەناڵی ئێن بی سی ، شەوی ڕابردو ، جیفری ئیبشتاین، ملیاردێری بەناوبانگی ئەمەریکی کە تۆمەتبارکرا بە بازرگانی سێکسی لە گرتوخانەی مانهاتنی فیدراڵی خۆی کوشت.
ئەمڕۆ ( شەممە ، ١٠ ی ئایاری ٢٠١٩ ) ، کەناڵی ( ئێن بی سی ) ئەمەریکی ، لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە " شەوی ڕابردو ، جیفری ئیبشتاین، ملیاردێری بەناوبانگی ئەمەریکی ، لە گرتوخانەی مانهاتنی فیدراڵی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە ".
جیفری ئیبشتاین ، تۆمەتبار کرابوو بە بازرگانی سێکسی و بەکارهێنانی کچانی منداڵ و هەرزەکار بۆ کاری نایاسایی ، چاوەڕوان دەکرا پڕۆسەی دادگاییکردنەکەی لەم ڕۆژانەدا دەست پێ بکات ".
هەروەها کەناڵەکە نوسیوویەتی " داواکاری گشتی فیدراڵی، پێشتر بە تۆمەتی بەکارهێنانی دەیان کچی منداڵ بۆ کاری لەشفرۆشی لە ساڵانی ( ٢٠٠٢ - ٢٠٠٥ ) بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ جیفری ئیبشتاین دەرکرد و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەگەری هەبو تۆمەتبارەکە بە (٤٥ ) ساڵ زیندانی حوکم بدرێت".
لەبارەی هاوڕێیەتی ملیاردێرەکە و سەرۆکی ئەمریکا ، رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمەریکی ، ئاشکرای کردووە " ئیبشتاین هاوڕێیەکی نزیکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە و پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی و دێرینیان بەیەکەوە هەیە و یەکێکیشە لە هاوڕێ نزیکەکانی بێڵ کلینتۆنی سەرۆکی پێشوتری ئەمەریکا".
2560 جار بینراوە