وەفدێکی باڵای هەرێم دوای پشووی جەژنی قوربان دەچێتە بەغداد

10.08.2019

لڤین:

رۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدید ، بۆ تاوتوێكردنی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم‌ و ناوەند ، وەفدێکی باڵای هەرێم سەردانی بەغداد دەکات ، هەرێم چەند پێشنیازێكی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ئامادەكردووە .

لە هەواڵێکدا ، رۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدید ، لە سەر زاری سەرچاوەیەکەوە لە حکومەتی هەرێمەوە بڵاوی کردەوە " دوای پشووی جەژنی قوربان وەفدی باڵای هەرێم بۆ تاوتوێكردنی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم‌و ناوەند سەردانی بەغداد ، دەکات ".

لە بەشێکی تری هەواڵەکەدا هاتووە " وەفدەكەی هەرێم پێنج دۆسیە لەگەڵ حكومەتی ناوەندا تاوتوێدەكات كە ، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ، پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی ، داهاتی نەوتی هەرێم ، گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێ ناكۆكەكان ، داهاتووی پارێزگای كەركوك ".

سەرچاوەکەی ناو حکومەتی هەرێم ئەوەیشی بە ڕۆژنامەکە ڕاگەیاندووە " هەرێمی كوردستان خوازیارە هەموو كێشەكان بە شێوەی دۆستانە لەگەڵ بەغدا چارەسەر بكات، لە هەمان كاتیشدا دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان پابەندی هەموو ئەو مافانەن كە دەستوری هەمیشەیی عێراق بە هەرێمی بەخشیوە، لەگەڵ بەندەكانی ئەو رێككەوتنانەی لەگەڵ هێزە عێراقییەكاندا ئیمزاكراون ".

سەبارەت بە ڕادەستکردنی نەوت ، هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان بە رۆژنامەكەی راگەیاندوووە " هەولێر ئامادەیە داهاتی  نەوت رادەستی بەغداد بكات، ئەگەر حكومەتی ناوەندی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات".

272 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations