تەندروستی هەولێر پلانی رۆژانی جەژنی راگەیاند

10.08.2019

لڤین:

به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر پلانی رۆژانی جه‌ژنی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگەیاند، له‌ رۆژانی جه‌ژندا سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ ته‌ندروستیه‌كانی به‌ڕوی هاوڵاتیاندا كراوه‌ده‌بن و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

چەتۆ محەمەد ئەمین، بەرێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر بەوەكالەت له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" ئاماده‌كاری ته‌واومان بۆ رۆژانی جه‌ژن كردوه‌، پێداویستیه‌ پزیشكیه‌كان و ده‌رمان و خوێنی پێویست له‌ نه‌خۆشخانه‌كان دابین كراوه‌، ئاماده‌كاریشمان كردوه‌ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو".

دەشڵێت" هەرسێ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر بەپێی جۆری حاڵەتەكان پێشوازی لەهاوڵاتیان دەكەن، لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژهەڵات ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشیەكانی هەناو و شكان دەبنەوە دەتوانن سەردانی بكەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتیان بۆ حاڵەتەكانی شكان و بەربوونەوە لە شوێنی بەرز و سوتان هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا بكەن، هەروەها ئەو كەسانەی ژەهراوی دەبن دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەند بكەن و، نه‌خۆشخانه‌ی ئیمیرجنسیش برینداربوانی گوللـە و هه‌ر روداوێكی ته‌قه‌كردن وه‌رده‌گرێت.

201 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations