کۆمسیۆنی عێراق دوا وادەی بۆ وەرگرتنی قەوارە سیاسیەکان راگەیاند

10.08.2019

لڤین:

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق وادەی كۆتایی بۆ رادەستكردنی لیستی ئەو قەوارە سیاسیانەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەشداردەبن دیاریكرد.

ریاز بەدران، وتەبێژی لیژنەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا رایگه‌یاند: 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، دوا وادە دەبێت بۆ رادەستكردنی ناو و لیستی ئەو قەوارە سیاسیانەی لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەشداریدەكەن.

وتیشی، ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەی كۆتایی تۆماركردنی هاوپەیمانی قەوارە سیاسیەكانیشی‌ لە هەڵبژاردنەكەدا دیاریكردووە، كە دەكەوێتە 10ی تشرینی یەكەم.

بڕیارە لە یه‌كی نیسانی ساڵی داهاتوودا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بە پارێزگای كەركووكیشەوە ئەنجامبدرێت.

150 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations