کەشناسی هەرێم: لە رۆژانی جەژندا شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە رۆژانی جەژندا پلەکانی گەرما بەهۆی زیادبونی نزمەپاڵە پەستۆی وەرزی گەرمای ساڵانە بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، لە شاری هەولێر پلەکانی گەرما لە نێوان 44 بۆ 47 پلەی سیلیزیدا دەبێت و لە شاری سلێمانیش لە نێوان 43 بۆ 45 و لە دهۆک لە نێوان 42 بۆ 44 و لە کەرکوک لە نێوان 45 بۆ 48 پلە و لە هەڵەبجە لە نێوان 43 بۆ 46 پلەی سیلیزیدا دەبێت.
440 جار بینراوە