به‌غدا به‌رپرسی زیاتر له 270 پۆستی ئیداری و ئه‌منی كه‌ركوك ده‌گۆڕێت
لڤین:
گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئیداری و ئه‌منی كه‌ركوك كورد بە پێی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کورد و توركمانی شاره‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه، به‌و پێیه‌ی پشكی شێری پۆسته‌كان دراون به پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی شاره‌كه.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە ناوی 284 ئەفسەری ناردووە لەگەڵ پۆستەکانیاندا کە زۆربەی پۆستەکان گۆڕانکارییان تیادا کراوە و بەشێکیشیان جێگۆڕکێیان پێکراوە و لە جێگەیان بەرپرسی دیکە دانراون.
دوای بڕیارەکە ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی كوردی كه‌ركوك هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ رێگرتن له‌و گۆڕانكارییانه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یاخود راگرتنی بڕیاره‌كه.
447 جار بینراوە