فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سیخوڕیی ئەمریكا لە بەغداد كەوتەخوارەوە

10.08.2019

لڤین:
فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سیخوڕیی ئەمریكا لە باكوری شاری بەغداد، کەوتە خوارەوە، کە گومان دەکرێت بەهۆی تەشویشی ئەلكترۆنی و هێرشكردنە سەریەوە كەوتبێتە خوارەوە.

سەرچاوەیکانی هەواڵ بڵاوینکردوەتەوە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سیخوڕیی ئەمریكا لە ناوچەی ڕەزوانییە لە نزیك فرۆكەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی، كەوتەخوارەوە، فڕۆكەكە كەوتۆتە ناو كێڵگەیەكی كشتوكاڵی بەهۆی ئەوەی فڕۆكەكە هەموو بەشەكانی بەتەواوەتی ماوەتەوە، گومانی ئەوە دەكرێت بەهۆی تەشویشی ئەلكترۆنی و هێرشكردنە سەریەوە كەوتبێتە خوارەوە.

سەرچاوە عێراقییەکانیش ئاماژەیان بەوەکردوە، بە هۆی هەڵگرتنی مووشەک لە لایەن فڕۆکەکەوە پێدەچێت سیخوڕیی بوبێت.

هاوكات بەهۆی ئەوەی لاشەی فڕۆكەكەش بەساغی ماوەتەوە، پێدەچێت لەبەرزاییەكی زۆردا نەفڕیبێ و بەهۆی كەموكووڕیی میكانیكییەوە كەوتبێتە خوارەوە.

347 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations