لە کاتی پاکردنەوەی تەنکی سەرباندا ژن و مێردێک کارەبا دەیانگرێت

10.08.2019

لڤین:
شه‌وی‌ ڕابردوو له‌پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ لە کاتی پاکردنەوەی تانکی سەرباندا ژن و مێردێك کارەبا دەیانگرێت، به‌هۆی‌ ناجێگیری‌ باری‌ ته‌ندروستیشیانه‌وه‌، ڕه‌وانه‌ی‌ سلێمانی‌ كران.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ له‌پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ بۆ (لڤین پرێس) نێردراوه‌ و دەڵێت، "كاتژمێر (12:15) خوله‌كی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌ دوو هاوڵاتی گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، دوای‌ چاره‌سه‌ری‌ سه‌ره‌تایی، به‌ڵام به‌هۆی ناجێگیری باری ته‌ندروستیانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی سلێمانی كران".

نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ ژن و پیاوێك بون و دانیشتوی قه‌زای شاره‌زورن، له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی تانكی سه‌رباندا كاره‌با گرتونی".

2577 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations