عادل عه‌بدولمه‌هدى: موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نابرین

10.08.2019

لڤین:
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگەیاند، نابێت رێى بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن.
عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌ چاوپێکه‌وتنێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:لێپرسینه‌وه‌ له‌ داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان له‌ رێى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ نابێت،  سه‌رجه‌م ماده‌کانى یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق جێبه‌جێ ده‌که‌ین و که‌ له‌ یاساکه‌دا هاتووه‌.
سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد، ئه‌گه‌ر هه‌رێمى کوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى راده‌ست نه‌کرد، ئه‌وا ئه‌و پشکه‌ له‌ بودجه‌که‌ى ده‌بڕدرێت و ده‌بێت کێشه‌ى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان بە ڕێگەی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا چاره‌سه‌ر بکرێت.
 

235 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations