شەش كەس لە گوندێك سزای زیندانیان بۆ بڕایەوە

09.08.2019

لڤین: 
حكومەتی ئێران بە تۆمەتی هاوكاری كردنی پارتێكی كوردی سزای زیندانی بۆ شەش كەسی گوندێكی سەر بە شارۆچكەی مەریوان بڕیەوە. 

كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، رایگەیاند: دوێنێ دادگای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران سزای زیندانی كردنی بەسەر شەش هاوڵاتی خەڵكی گوندی (سڵێن)ی سەربە مەریوان سەپاندووە.

كۆمەڵەی مافی مرۆڤ ئەوەشی ئاشكرا كردووە شەش كەسەكە‌ بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە پارتە كوردستانیەكان سزای سێ مانگ تا چوار ساڵ زیندانیكردن بەسەریاندا سەپێنراوە.

ئەو كەسانەی كە دەستگیر كراون هەریەكەی بە ماوەیەك سزای زیندانی كردنیان بەسەردا سەپێندراوە. 

542 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations