ئێزدیەكان هاوپەیمانێتیەكیان دروستكرد

09.08.2019

لڤین: 

بۆ هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە بریارە لە 1ی نیسانی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت، چوار حزبی ئیچزدی هاوپەیمانێتیەكیان دروست كرد و رایان گەیاند بۆ ئەو هەڵبژاردنە بە یەك لیست بەشداری دەكەن. 

شارۆچكەی شەنگال كە لە رووی ئیداریەوە سەر بە پارێزگای موسڵە زۆرینەی ئێزدین و دوێنێش هەریەكە لە كەسی یەكەمی پارتەكانی  "پارتی ئازادی و دیموكراسی ئێزیدان – پادێ، پارتی پێشكەوتوی ئێزدی، پارتی دیموكراتی ئێزدیان و بزووتنەوەی ئێزدیان بۆ چارەسەری و پێشكەوتن" هاوپەیمانێتیەكیان پێكهێنا.

ئەو چوار حزبە لە سەر سێ خاڵ رێكەوتوون بەگوێرەی رێكەوتنەكە "هەرچوار حزبی ئێزدی، پێكەوە بەشداری هەڵبژاردنەكانی پارێزگاكانی عێراق و گشتی دەكەن".

ئەو هێزانە لەسەر ئەوەش رێكەوتوون " هێزێكی هاوبەشی ئێزدییەكان دروست بكرێت، پێكەوە كار و خەبات بكەن، جگەلەوەی كار بۆ ئەوەش دەكەن ئیدارەیەكی فەرمی هاوبەش لە شەنگال دروست بكرێت. 

1112 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations