وردەكاری وەرگرتنی منداڵ لە دایەنگەكان ئاشكرا دەكرێت

09.08.2019

لڤین: 

بە گشتاندنێك شێوازی وەرگرتنی منداڵان لە دایەنگەكان روندەكرێتەوە و ئاشكرا دەكرێت تەنها لە مانگی ئابدا منداڵان لە دایەنگەكان وەرناگیرێن.

بەشی‌ دایەنگەكانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەلایەتی‌ سلێمانی،‌ گشتاندنێكی دەركردووە و تیایدا كاتی‌ ‌ وەرگرتنی‌ منداڵ لە دایەنگە حكومییەكان و شێوازی‌ مامەڵەكردن لەگەڵ دایكان‌و باوكان بۆ وەرگرتنی‌ منداڵەكانیان لە دایەنگە حكومییەكان روندەكاتەوە. 

بە گوێرەی ئەو گشتاندنە "دەرگای‌ وەرگرتنی‌ منداڵ لە دایەنگە حكومییەكان بە درێژایی‌ ساڵ لەسەر پشتە بۆ ئەو دایك و باوكانەی‌ خوازیاری‌ خزمەتگوزاری‌ دایەنگەن بۆ منداڵەكانیان، تەنها لە مانگی‌ (8)ی‌ هەر سالێكدا نەبێت كە وەرگرتنی‌ منداڵ تیایدا دەوەستێت بەمەبەستی‌ ڕێكخستنەوەی‌ دایەنگە".

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە بە پێویستی دەزانێت بە گوێرەی توان مادی و مرۆییەكان دایەنگەكان بە بەردەوامی منداڵاچ وەربگرن و دەشڵێت: ئەگەر هات و منداڵێكش نەهێنرایەوە بۆ دەوام، ئەوە تەنها یەك مانگ مۆڵەتی‌ دەدرێتێ‌‌و مانگی‌ دواتر شوێنەكەی‌ بە منداڵێكی‌ تر پڕ دەكرێتتەوە.

لەسەر دایەنگە پێویستكراوە تۆمارێكی‌ تایبەت بەو منداڵانەی‌ هەبێت كە دەیانەوێت سودمەندبن لە دایەنگە وەك تۆماری‌ سەرەو نۆبەی‌ وەرگرتنی‌ منداڵ‌و تۆمارەكە دەستكاری‌ ناكرێت‌و تێبینی پێویستی‌ تێدا تۆماردەكرێت.

ئەوەش رونكراوەتەوە كە دایەنگە حكومیەكان مەرجی سەرەكیان ئەوەیە كە دایك و باوكی منداڵەكە فەرمانبەری فەرمی بون و لە كەرتی حكومەت یان كەرتی تایبەت. 

550 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations