چەند تەقینەوەیەك لە كۆگایەكی سوپای توركیا رویدا

09.08.2019

لڤین: 
كۆگایەكی تەقەمەنی سوپای توركیا لە نزیك شاری ڕیحانلیی لە سەر سنوری سوریا چەند تەقینەوەیەكی تیادا رروودا و تا ئێستاش زیانەكانی رانەگەیەندراوە. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی كۆگایەكی تەقەمەنی سوپای توركیا لەسەر سنوری سوریا لە پارێزگای هاتای دەنگی چەندین تەقینەوەی یەك لە دوای یەكی لێوە بیستراوە. 

تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەكانی ئەو تەقینەوەیە و هۆكاری هۆكارەكەی ئاشكرا نەكراوە و سوپای توركیا و وەزارەتی بەرگری ئەو ولاتە هیچ رونكردنەوەیەكیان لەو بارەیەوە نەداوە. 

381 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations