كەمپینی هاوكاری كەمئەندامان نزیكەی 40 ملیۆن دیناری كۆكردەوە

09.08.2019

لڤین: 
لەماوەی هەفتەی رابردوودا كەمپینی هاوكاری بۆ جەژنی كەمئەندامان نزیكەی 40 ملیۆن دینار كۆكراوەتەوە و بەشێك لە كەسایەتی و كۆمپانیاكانیش خۆیان هاوكاریان دابەش كردووە. 

سامان حسێن، سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان،  لە بارەی ئەنجامی كەمپینەكەیان بۆ هاوكاری كەمئەندامان لەمڕۆدا كۆتایی پێدێت و ئاشكرای كرد لەماوەی ئەو كەمپینەدا بڕی 38 ملیۆن و 534 هەزار دینار كۆكراوەتەوە. 

ناوبراو ئەوەشی رونكردەوە كە چەندین كۆمپانیای و كەسایەتی و بازرگان بەشێوەی خواردن هاوكاری كەم ئەندامانیان كردووە و كە لە ناویاندا هەریەكە لە پارێزگاری سلێمانی و وەزیری پێشووی دارایی وچەند پەرلەمانتارێك و چەندین كەسایەتی بازرگان هاوكاریان كردووە.

سەرۆكی یەكێتیەكە رونیكردەوە ئامانجی كەمپینەكە بەزیادەوەبەدی هاتووە و هەریەكە لە كۆمپانیاكانی قەیوان و نەجمەدین و چەندین كۆمپانیای تر هاوكاریان داوەتە كەمئەندامان. 

لەبارەی دابەشكردنی هاوكاریە كۆكراوەكەیان سامان وتیشی، ئەمڕۆ هاكاریەكان دابەشی سەر 500 خێزان دەكەین و هەریەكەیان كارتۆنێك خواردن و 75 هەزار دینار خواردنیان پێدەدرێت و هیچ پارەیەك نامینێتەوە و هەمووی دابەش دەكرێت. 

210 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations