ئەمریكا رێكەوتنی لەگەڵ توركیا رەتكردەوە

09.08.2019

لڤین: 
وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا سەرجەم بانگەشەكانی توركیا لەبارەی ناوچەی ئارام لە سوریا بەدرۆخستەوە و رایگەیاند لەگەڵ ئەو ولاتە نەگەیشتوینەتە رێكەوتن.

شۆن رۆبرسۆن، وتەبێژی پێنتاگۆن، رایگەیاند: ئێمە لەگەڵ توركیا سەبارەت بە نوێكردنەوە و دیاركردنی میكانیزمی نوێی ئەمنی لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا قسەمان كردووە و گەیشتوینەتە رێككەوتن.

ناوبراو رەتیكردەوە كە وڵاتەكەی لەسەر ناوچەی ئارام رێكەوتنی كردبێت و دەشڵێت پێنتاگۆن كار بۆ دانانی سەربازگەیەكی هاوبەش لە توركیا دەكات بۆ ئەوەی بەیەكەوە لەگەڵ سوپای توركیا پلان و میكانیزمی هاوبەش دابنێین.

وتەبێژەكەی پێنتاگۆن تەئكیدی لەوەش كردەوە كە "ئەمەریكا پابەندە بە پشتیوانیكردنی هاوپەیمانەكانی و شكستپێهێنانی چەكدارانی داعش".

3534 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations