پارێزەرەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان کەوتووە

08.08.2019

لڤین:

نوسینگەی پارێزەرەكانی عەبدوڵا ئۆجەلان ، ئۆجەلان ئامادەیە بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد‌و دەتوانێت لەماوەی هەفتەیەكدا شەڕی نێوان پەكەكە‌و توركیا رابگرێت.

ئەمڕۆ ( پێنچ شەممە ، ٨ی ئابی ٢٠١٩ ) ، پارێزەرەکانی عەبدوڵا ئۆجەلان ، ڕایانگەیاند دوێنێ چوارشەممە ٧ی ئاب سەردانی دوورگەی ئیمراڵیان کردووە و چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان کەوتووە.

سەبارەت بە سەردانی دوورگەی ئیمراڵ ، نوسینگەی پارێزەرەكانی عەبدوڵا ئۆجەلان ، رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان ، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند " ئۆجەلان ئامادەیە بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد‌و دەتوانێت لەماوەی هەفتەیەكدا شەڕی نێوان پەكەكە‌و توركیا رابگرێت".

بەگوێرەی بەیاننامەیەكە " ئۆجەلان جەختیكردەوەتەوە لەسەرئەوەی كە پێویستە حكومەتی توركیا بۆ هەر چارەسەرێك هەنگاوی پێویست بنێت‌و كورد پێویستی بە دەوڵەتی جیا نیە".

هەروەها ، نوسینگەی پارێزەرەكانی عەبدوڵا ئۆجەلان ، ئاشکرایان کرد ، ئۆجەلان لە پەیامێكیدا كە ئاراستەی حكومەتی توركیا‌و هێزە جیهانییەكانی كردووە‌ ، دەڵێت " دەمەوێت پێگەیەك بۆ گەلی كورد هەبێت، وەرن بەیەكەوە كێشەی كورد چارەسەربكەینن دەڵێم دەتوانم لە ماوەی هەفتەیەكدا ئەگەری شەڕ بوەستێنم‌و چارەسەریش دادەنێم، متمانەم بەخۆم هەیە من ئامادەم لە پێناوی چارەسەردا، پێویستە لەسەر دەوڵەتی توركیا ئەوەی لەو چوارچێوەیەدا دەكەوێتە سەرشانی ئەنجامیبدات".

290 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations