کەناڵێکی تەلەفزیۆنی لە مەککە بە زمانی کوردی کرایەوە

08.08.2019

لڤین:
کەناڵێکی تەلەفزیۆنی لە شاری مەککە بە زمانی کوردی بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و رێنمایی و روونکردنەوەی ئەرکە ئاینییەکان کرایەوە و رۆژانە پەخشی بەرنامەکانی دەکات.


وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئەرکی کەناڵەکە، خزمەتکردنی ئەو هاوڵاتیانەیە کە بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکی حەج و عومرە، سەردانی شاری مەککە دەکەن.

هاوکات کاروان ستوونی، به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و كه‌ناڵه‌، رایگەیاندووە "بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژوودا له‌ عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ كارێكی له‌م جۆره‌ ئه‌نجام بدرێت كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زن بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی و حاجیانی كوردستان داده‌نرێت".

دەشڵێت: ناوی كه‌ناڵه‌کە (حاجیانی كوردستانه‌) كه‌ لۆگۆی كه‌ناڵه‌كه‌ ئاڵای كوردستان له‌ خۆ ده‌گرێت و رۆژانه‌ په‌خشه‌كه‌ی ده‌گاته‌ هه‌موو حاجیانی كوردستان.

635 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations