هەولێر؛ پلانی رۆژانی جەژن راگەیەندرا

08.08.2019

لڤین:
پلانی رۆژانی جەژن لە شاری هەولێر راگەیەندراو، قائیمقامی هەولێریش دەڵێت، بەهۆی باشبوونی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا چاوەڕواندەکەن لەم جەژنەدا گەشتیارێکی زۆر روو لە هەرێمی کوردستان بکات.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەکانی قایمقامیەت لەمڕۆ وە لەکارەکانیان بەردەوام دەبن بۆ چاودێری بازار و شوێنەگشتیەکان، کۆمپانیاکانیش لەبارەی نرخەوە ئاگادارکراونەتەوە، رێگا نادرێت نرخ گران بکرێت و هەر کەسێک نرخ گران بکات سزا دەدرێت.

قایمقامی هەولێر وتیشی،  لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2019، ملیۆنێک و 283 هەزار و 33 کەس سەردانی شاری هەولێریان کردوە، لە ڕۆژانی جەژندا پێشبینی دەکرێ 20 بۆ 25 هەزار کەس سەردانی هەولێر بکەن، لەبازگەکانیشەوە پێنج لیژنە پێکهاتوە لەلایەن گەشتوگوزار بۆ پێشوازی گەشتیاران.

لە کۆنگرەکەدا عەبدولخالق تەلعەت، بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە رێكه‌وتى 10 ى 8 ى 2019، واته‌ رۆژێك پێش جه‌ژن، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ ده‌خرێنه‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ تا دوای جه‌ژن، به‌تایبه‌ت له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان و گۆڕستانه‌كان و مۆڵ و پاركه‌كان

101 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations