لیژنەی ئاسایکردنەوەی کەرکوک و فراکسیۆنی برایەتی لەسەر دانانی پارێزگار کۆدەبنەوە

08.08.2019

لڤین:
لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک، کە لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پێکهێنراوە، سەردانی لیستی برایەتی دەکات لە شاری هەولێر بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دانانی پارێزگاری نوێ.

بە پێی زانیارییەکانی خەندان ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردنە دەربارەی دانانی پارێزگاری نوێی کەرکوک، رۆژی 11ی تەموزی ئەمساڵ، پارتی و یەکێتی لەسەر دانانی تەیب جەبار وەک پارێزگاری نوێی کەرکووک رێککەوتن.

کەرکوک 41 کورسی ئەنجومەنی پارێزگای هەیە،  26 کورسی هی لیستی برایەتییە کە لیستی حزبە کوردستانیەکانە.

399 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations