منداڵێكی برسی تەلەفۆن بۆ 911 دەكات

08.08.2019

لڤین: لوقمان عەفوور

منداڵێك لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكا تەلەفۆن بۆ فریاگوزاری 911 دەكات و دەڵێت برسیمە، پۆلیسەكانیش پیتزایەكی بۆ دەكڕن و دەیبەن بۆ ئەو ناونیشانەی تەلەفۆنەكەی لێوەكراوە.

بەرێوەبەری پۆلیسی سانفورد لە پێگەی تایبەتی بەرێوەبەرێتییەكەیان بڵاویكردۆتەوە كاتژمێر ٥ی ئێوارەی دوێنێ چوار شەممە بەكاتی فلۆریدا، منداڵێكی 5 ساڵ دوای ئەوەی پەیوەندی دەكات بە 911 ەو دەڵێت برسیمە، ئەوانیش بەپەلە پیزایەكی بۆ دەكڕن و بۆی دەبەن بۆ ماڵەوە.

بەڕێوەبەری پۆلیس دەشڵێت "كاتێك چوینە ماڵەوە لەگەڵ خوشكە تەمەن 15 ساڵەكەی پێكەوە بوون". دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە هەموو شت ئاساییە، بەڵام بەبێ هیچ مەبەستێك ئەو منداڵە تەلەفۆنی كردووە تەنیا ئەوەندە نەبێت برسی بووە و خوشكەكەشی سەرقاڵ بووە لەماڵەوە.  

1262 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations