ئیسرائیل بەفەرمی هێزی دەریایی لە ئێران نزیك دەكاتەوە

08.08.2019

لڤین: لوقمان غەفوور 

وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، دامەزراوە ئەمنییەكانی دەوڵەتی ئیسرائیل بەشداری لە ئەركی ئاسایشی گەرووی هورمز ئەكەن بەسەركردایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

ئیسرائیل كاتز ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی دزەپێكردووە كە گەورەترین هێزی دەریاوانی ئیسرائیلی بەرێدەكرێت بۆ ناوچەی كەنداو و ئەم هەوڵەی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل-یش لەدوای دەستبەسەراگرتنی ئەو دوو كەشتی بارهەڵگرە نەوتییە بەریتانییەوە دێت كە ئێران لەماوەی رابردوودا دەستی بەسەردا گرت لە هورمز.

راپۆرتەكەی ئیسرائیل كارتز نوسیویشیەتی لیژنەی كاروباری دەرەوە و بەرگری پەرلەمانی ئیسرائیل ئاشكرای كردووە داوای لە ئەمریكا كردووە هێزی دەریای ئیسرائیل تا نزیك كەنداوی فارس بڕوات و دەشڵێت "ئەمە یەكێكە لەو بەشە بنەڕەتییانەی هەوڵی ئیسرائیل دژی فراوانبوونی پێگە و هەژمونی ئێران و گەشەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ سێ دەوڵەتی سووننە لەناوچەكە".

 

 

 سەرچاوە: پێگەی گۆڤاری فۆرن ئەفێرس-ی ئەمریكی

651 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations