مۆلیدەیەک لە هەولێر گڕی گرت

08.08.2019

لڤین:

لەبازاڕی شەقامی ئیسكانی هەولێر ئاگركەوتەوە، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێریش دەڵێت، ئاگرەكە بەهۆی گڕگرتنی مۆلیدەیەكی كارەباییەوە رویداوە.

عەمید شوان عەبدولقادر، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەسەربانی ژمارەیەك دوكانی بازاڕی ئیسكانی هەولێر، بەهۆی گڕگرتنی مۆلیدەیەكەوە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە رویدا.

بەرێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، دوای رووداوەكەش، تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، بەوتەی ئەندامانی تیمەكە، مۆلیدەیەك كە كارەبای دوكانەكانی دابینكردنەوە گڕیگرتوەو تیمەکانیان نەیانهێشتوە ئاگرەكە بۆ دوكانەكان تەشەنەبسەنێت و كۆنترۆڵیان كردوە.

82 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations