پارتی لە دادگای فیدراڵی سكاڵای تۆمار كرد

07.08.2019

لڤین: 

پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە شاری كەركوك لە دادگای فیدراڵیی عێراق سكاڵای تۆمار كرد و دەیەویچت دادگاكە بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردن لەو شارە دەربكات.

خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان،بە میدیاكانی حزبەكەی راگەیاند، پاش ئەوەی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە پارێزگای كەركووكیش ئەنجام بدرێت، ئەوان لە بڕیارەكە ناڕازی بوون.

ناوبراو ئاشكرای دەكات حزبەكەی "بە فەرمی سكاڵای لە دادگای فیدرالیی عێراق تۆمار كردووە"، ئامانجی ئەو حزبە لە تۆمار كردنی ئەو سكاڵایە بۆ ئەوەیە كە هەڵبژاردن لە شارەكە دوا بخرێت لەبەر ئەوەی لە ئیستادا  ئەو حزبە لە شارەكەدا بونی نیە. 

1150 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations