خشتەی مووچەی شەممە دیار نیە و سبەینێ دوو وەزارەت مووچە وەردەگرن

07.08.2019

لڤین: 
سبەنێی پێنج شەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، مووچەی فەرمانبەرانی دوو وەزارەتی دیكە دابەش بكات و تا ئێستاش دیار نیە رۆژی شەممە ئەو وەزارەتە موچە دابەش دەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، سبەینێ پێنج شەممە، مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان  وئەنفالكراوان، لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و زیندانە سیاسیەكان و  مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵاتی دابەش دەكرێت.

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشكردنی مووچە لە رۆژی شەممە رایگەیاند تا ئێستا دیار نیە بەڵام بە ئەگەڕیچكی زۆرەوە دابەش كردنی موچە لە پێش جەژن كۆتایی پێدێت. 

1553 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations