دانی ئەلڤێس من خەونی منداڵیم بەدی هێنا

07.08.2019

لڤین: 
دانی ئەلڤێس لەبەردەم هاندەرانی یانە نوێیەكەی رایگەیاند كە ئەو دەیتوانی بچێتە ریزی یانە گەورەكانی ئەوروپا بەڵام ئەو خەونی منداڵی لەلا گرنگتر بووە. 

لەكاتی ناساندنی بە هاندەرانی یانی ساوپاولۆ دانی ئەلڤێس یاریزانە نوێیەكەی یانەكە وتی "ئەمڕۆ خەونی منداڵیی خۆم هاتەدی، زۆر لە مێژە خەون بەوە دەبینم بگەمە ئێرە، دەمەوێ بە ساوپاولۆ و هەر كەسێك كە پەیوەندی بەو یانەیەوە هەیە، بڵێم ئێوە یاریزانێكی نوێتان نەهێناوەتە ریزەكانی تیپەكەتان، بەڵكو یەكێك لە هاندەرانی ساوپاولۆ پەیوەندی بە یانەكەتانەوە كردووە".

ئەو ئەستێرە بەرازیلیە لە رێورەسمێكدا بە ئامادەبونی دەیان هەزار كەس وتیشی: ئەوانەی دەرفەتی ئەوەیان بۆ رەخساندم كە ببمە بەشێك لەم یانەیە، كە خاوەن مێژوویەكی گەورەیە، هەرگیز پەشیمان نابنەوە لە هێنانی من بۆ ئێرە. 

ئەلڤێس ئەوەشی وت "هێشتا من دەمتوانی بچمە یانەی گەورە، بەڵام هیچ شتێك لەوە گەورەتر نییە تۆ خەونی منداڵیت بهێنییە دی، من ئەمڕۆ ئەو خەونەم هاتەدی".

332 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations