لەیلا گیوڤەن داوایەك لە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەكات

07.08.2019

لڤین: 

هاوسەرۆكی گەورەترین رێكخستنی كوردیی لە باكوری كوردستان پەیوەندی بەسەرۆكی پەرلەمانی كوردستانەوە دەكات و داوای لێدەكات كار بكەن بۆ لابردنی گەمارۆی ئاسایشی هەولێر لەسەر كەمپی پەنابەرانی مەخمور.

لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری توركیا لەسەر لیستی هەدەپە و هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتی، پەیوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ رێواس فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدا.

گوڤەن داوای لە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كرد هەوڵی خۆی بدات و ڕۆڵی خۆی بگیڕێت بۆ لابردنی ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر كەمپی پەنابەرانی مەخمور.

تەلەفونەكەی گیوڤەن بە مەبەستی پیرۆزبایی لە سەركۆی پەرلەمان بووە لە پۆستەكەیدا كە یەكەم ژن بووە ئەو پۆستە وەربگرێت لە هەرێمی كوردستاندا. 

رێواس فایەق لە وەڵامی داواكاریەكەی گیوڤەن ئاشكرای كردووە "لەسەر بابەتەكە هەوڵی خۆم دەدەم و شاندێكی پەیوەندیدار بە بابەتەكەوە ئەركدار دەكەم".

460 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations