لە نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی بە دەیان دۆنم زەوی بە زیادەڕۆیی پرۆژەی لەسەر دەکرێت

06.08.2019

لڤین:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەنزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی دەیان دۆنم بەتەجاوەز پرۆژەی لەسەر دەکرێ ئەو ھەموو ڕێکارەی بەرامبەر گیراوەتە بەر چەکداری داناوە تا کەس نەچێ بەوێدا بەردەوامە لەزیادەڕۆیی.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، ئەگەر ھاوڵاتیەک لەناچاری بژێوی ژیانیدا پیکابێ شوتی یان فەردەیەک ترۆزی یان سندوقێ تەماتە دانێ، شۆفڵێک و چوار سەیارە ھێزو دوو سەیارەی تەجاوەزات بە گەڵابەوە دەچنەسەری و تێکی دەدەن. 
 
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: کابرا قسەش بکات لەپێش چاوی خەڵک دەیشکێنن و بەکەلەپچەکراوی دەیخەنە دوای میکزەمینیەک بەتاوانی تەجاوەزات و دەمدرێژی دەیبەنە بەردەم حاکم، بەڵام دەسەڵاتدارێکی دز، زەوی داگیرەکات تەجاوەزەکات بەکەیفی خۆی.

191 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations