موچەی 3 وەزارەتی تر دابەش دەكرێت

06.08.2019

لڤین: 

وەزارەتی دارایی بڕیارە سبەینێ مووچەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی دارایی و ئابوری و تەندروستی دابەش بكات و لە رۆژی پێنج شەممەش موچەی وەزارەتێكیتر دابەش دەكات.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم سبەینێ چوارشەممە موچەی مانگی ئایاری هەردوو وەزارەتی دارایی وەزارەتی تەندروستی و  دابەش دەكات. 

ئەو وەزارەتە بڕیاریداوە ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت، بەڵام موچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەكە باسی لێوە نەكراوە.

7224 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations