وەزیری بەرگری ئەمریكا: هێرشی توركیا بۆسەر رۆژهەڵاتی سوریا قبوڵ ناكەین

06.08.2019

لڤین: 
وەزیری بەرگری ئەمریكا جارێكیتر بە شێوەیەكی فەرمی رایگەیاند رێگا نادەن توركیا هێرش بكاتە سەر رۆژئاوای كوردستان و باشترین بژاردە رێكەوتنە لەسەر ناوچەی ئارام. 

كەمێك پێش ئێستا میدیاكانی جیهان بڵاویان كردەوە كە مایك ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریكا، ڕایگەیاند: هێرشی توركیا بۆسەر ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای كوردستان) قبوڵ ناكەن و ڕێگری دەكەن. 

وەزیری بەرگری ئەمریكا ئەوەشی وتووە:رێگری دەكەین لە هەر لەشكركێشیەكی توركیا بۆ سەر باكوری سوریا، باشترین بژاردە ڕێكەوتنە لەسەر ناوچەیی ئارام كە جێگای ڕەزامەندی هەردوو لابێت.

ئەوە لە كاتێكدایە ئكە ئەمڕۆ بەرپرسانی سەربازی توركیا رایانگەیاندبوو كە لەدوای جەژنی قوربان هێرش بۆسەر رۆژهەڵاتی فورات دەست پێدەكەن و لە ئێستادا هەموو ئامادەكاریەكان كۆتاییان پێهاتووە.

1057 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations