پیاوە داوا كراوەكەی پارتی دەچێتە پەرلەمانی كوردستان

05.08.2019

لڤین:
ئەو بەرپرسەی تۆمەتبارە بە تەقەكردن  و كوشتنی خۆپیشاندەرانی 17ی شوبات فەرمانی دەستگیر كردنی هەیە و ئەمڕۆش لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە بەشێوەیەكی فەرمی پێشوزی لێكرا. 

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەكی خۆی و بەرپرسی لقی 24ی سەفینی پارتی بڵاو كردەوە نوسیویەتی "پێشوازی لە بەرپرس و هەڤاڵانی لقی 24ی پ د ك".

ئەوە لە كاتێكدایە رۆژی 17 ی شوباتی 2011  بە بڕیاری هیوا ئەحمەد مستەفا بەرپرسی پێشوی لقی چواری پارتی، پاسەوانەكانی سەربانی لقی (4)ی پارتی دەستڕێژیان لەخۆپیشاندەران كرد بەوهۆیەوە كەسێك شەهیدبوو و نزیكەی 65 كەسی دیكەش برینداربون.

دواتر ناوبراو لەلایەن كەسوكاری ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهید‌ و بریندارەكانی 17 شوباتەوە سكاڵای یاسایی لەسەر هیوا ئەحمەد تۆمار كراوە، بەڵام پارتی تائێستا ئامادە نییە ناوبراو رادەستی دادگا بكات. 

7226 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations