لە ناو شیریندا بڕێك مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

05.08.2019

لڤین: 
لە دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران بڕێك مادەی ھۆشبەردا لەناو كارتۆنی شیرینی كە لەناو شیرینیەكەدا جێی كرابویەوە دەستی بەسەردا گیرا. 

بنكەی مادەی نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەكانی سەر بە ئاسایشی سۆران لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، توانرا كەسێك دەستگیر بكرێت كە هەوڵیدامادەی هۆشبەر بهێنێتە هەرێمی كوردستانەوە. 

 بە گوێرەی گرتە ڤیدیۆیەك كە ئەو بەڕێوەبەرایەتیە بڵاوی كردووەتەوە ماددە هۆشبەرەكە لەناو كارتۆنی شیرینی جێگیر كراوە و هێزە ئەمنیەكان شیرینیەكە ورد دەكەن بۆ دۆزینەوەی ماددە هۆشبەرەكە. 

299 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations