میسی توشی پێكان بوو

05.08.2019

لڤین: 
ئەستێرە ئەجەنتینیەكەی یانەی بەشەلۆنە توشی پێكان بوو لەگەڵ یانەكەی ناچێتە ئەمریكا، بەڵام ماوەی دوور كەوتنەوەكەی ئاشكرا نەكردووە. 

پێگەی یانەی بەرشەلۆنە لە تویتەر بڵاوی كردەوە كە لیۆنێل میسی، ئەستێرە و كاپتنی یانەكەیان توشی پێكان بووە و رونیكردووەتەوە  لەبەشی دواوەی قاچی راستیدا تووشی پێكانبووە، بەو هۆیەوە یاریزانەكە لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرێت و لەگەڵ یانەكە ناچێتە ئەمریكا بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ ركابەرییەكانی وەرزی نوێ.

میسی دوێنێ گەڕایەوە یانەكەی و پشووەكەی كۆتاییهات، بەڵام بەشداریی لە یارییەكەی بەرامبەر ئارسیناڵ نەكرد، لە جامی خوان گامبەر كە بەرشەلۆنە بووە پاڵەوان.

122 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations