سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پەیامێك ئاراستەی پارتی و یەكێتی و گۆڕان دەكات

05.08.2019

لڤین: 

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، نیگەرانە لە دەستی دەستیكردنی حكومەتی هەرێم بۆ رێكەوتنی لەگەڵ حكومەتی عێراق و ئەوەشی بە بەرپرسانی هەرێم راگەیاندووە. 

بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەك بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ (لڤین پرێس) محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامی داوەتە ئەندامانی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لە هەریەكە لە فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی و گۆڕان و پێیوتوون ئێوە لە حكومەتی هەرێمدا بەشدارن هیوادارم كار بكەن بۆ ئەوەی  لە رێی حزبەكانتانەوە حكومەتی هەرێم رێكەوتن لەبارەی رادەستكردنی نەوتەوە ئەنجام بدەن. 

حەلبوسی لەو پەیامەیدا كە لە ڕێی ئەندامانی پەرلەمانی عێراقەوە ئاراستەی ئەو سێ حزبەی كردووە وتوشیەتی: چیتر ئێمە ناتوانین بەرگری لە رێكەوتن بكەین بە تایبەت كە ئامادەكاری دەكرێت بۆ بودجەی ساڵی 2020 تا ئێستا هەرێمی كوردستان هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ رێكەوتن نەناوە. 

ئەو وتوشیەتی كە نە ئێمە وەك سەرۆكایەتی پەرلەمان و نە پەرلەمانتارانیش ناتوانین ئەوە لەلای رایگشتی دروست بكەن  كە هەرێم پابەندی رێكەوتن دەبێت و لە بودجەی ساڵی داهاتوو بە هەمان شێوەی ئەمساڵ مامەڵە بكەین. 

3424 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations