مەحما خەلیل: لیژنەكەی بارزانی بۆ لێكۆڵینەوە لەكەوتنی شەنگال تا ئێستاش كارەكانی بەردەوامە

05.08.2019

لڤین: 
ئەو قایمقامەی شەنگال كە لەلایەن ئێزدیەكانەوە رێگری لێكرا بچێتەوە شارەكە و دەڵێت ئەو لیژنەیەی بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانبارانی بەجێهێشتنی شەنگال تا ئێستاش بەردەوامە، و دەشڵێت نەگەرشانەوەی ئێزدیەكان بەهۆی نەبونی ئاسایشەوەیە. 

مەحما خەلیل، راوێژكاری سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ كاروباری ئێزدیەكان و قایمقامی قەبوڵنەكراوی شەنگال، رایگەیاند: هاوڵاتیانی ئێزیدی ئاواتیان ئەوەبوو شەنگال ئازاد بكرێت، شەنگال ڕزگار بوو بەڵام ئاسایشی ئەوان نەهاتۆتە پاراستن تا ئێستاش، هەتا ئێستا 60 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە ئێزدیەكان دەڵێن ئێمە ناگەڕێینەوە چونكە "ئەمنیەت نیە" لەشەنگال هێزی جۆر بەجۆر هەن هەر هێزەی بەپێی بەرژەوەندی خۆی مامەڵە لەگەڵ ئێزیدییەكان دەكات، وە گەڕانەوەی ئەو هێزە عەرەبانەی كە لە 80%ی داعش-ن وە هاوكاری داعش بوون، بەشەو داعش-ن بەڕۆژیش "مەدەنی"ن لە گوندەكانی دەوروبەری شەنگال. 

ناوبراو لە قسەكانیدا باسی لەوە كردووە كە خەڵكی ئەو ناوچانە ناگەڕێنەوە تا ئەوكاتەی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان و سوپای عێراقی بەهاوبەشی بە سیستمێكی ئەمنی هاوبەش پارێزگاری لە ئێزیدییەكان بكات.

ئەو قایمقامە كە لەلایەن خەڵكی شەنگالەوە رێگای نەدرا بگەڕێتەوە شارەكە، بەهۆی ئەوەی خەڵكی شارەكەیان بەجێ هێشت لە كاتی كارەساتی ئێزدیەكان، بۆیە پۆستێكی نوێیان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان پۆستێكی پێدراون لە قسەكانیدا بۆ دەنگی ئەمریكا دەشڵێت "ئەوانەی دەڵێن كە دەڵێن پێشمەرگە بەرگری لەشەنگال نەكرد و پارتی تۆمەتبار دەكەن لە كارەساتەكەی شەنگال ئەوە قسەی خەڵكی شەنگال نیە قسەی هەندێك لەخەڵكی دەرەوەی شەنگالە، باشە ئەگەر پارتی تۆمەتبارە لە بابەتی شەنگال ئەی پارتی نەبوو كە پێشمەرگەی ڕەوانەی شەنگال كرد بۆ بەرگری كردن".

ئەو بە جینۆساید ناساندنی دۆسیەی ئێزدیەكان لە پەرلەمانی كوردستان بەكاری پارتی دەزانێت و دەڵێت "حكومەتی عێراق "تاوانبارە، تاوانبارە، تاوانبارە" بەپێی یاسا و دەستور كە نەمافی مەدەنی نە ئاسایشی بۆ شەنگالیەكان دابین نەكردووە".

دەربارەی ئەو لیژنەیەی كە كاتی خۆی لەلایەن سەرۆكی پێشووی هەرێمەوە دروستكرا دەربارەی شەنگال دەڵێت "دەبێت تا ئێستاش كارەكانی ئەو لیژنەیە بەردەوام بێت، هەر مرۆڤێك كەموكوڕی هەبووە لەبواری ئیداری و سەربازی و سیاسی لەشەنگال و بووە هۆی كەوتنی شەنگال دەبێت سزا و جەزای بدرێت ئیتر هەر پۆست و ناونیشانێكی هەبێت خۆ نەك پێشمەرگەی پارتی بەتەنها لەوێ بوو پێشمەرگەی یەكێتیش لەوێ بوون ، من زانیاریم نیە لەسەر ئەو كارانەی لیژنەكە بەڵام مادام بە جینۆساید ناسێنرا دەبێت تا ئێستاش كارەكانی بەردەوام بێت".

295 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations