حەشدی شەعبی رێگای نێوان هەولێر و موسڵی داخست

05.08.2019

لڤین: 
گرووپی حەشدی شەعبی بەهۆی بڕیارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ چۆڵكردنی بارەگاكانیان رێگای نێوان هەولێر و موسڵ دادەخەن.

بەیانی ئەمڕۆ گروپێكی حەشدی شەعبی لە بازگەی بەرتللەی نێوان موسڵ و هەولێر گردبونەوەیەكی نارشەزاییان ئەنجامدا و بەهۆیەوە رێگای نێوان ئەو دوو شارە داخرا. 

گردبونەوەكە دژی بڕیاری عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بوو كە بڕیاری داوە لە ماوەی24 كاتژمێر، حەشدی شەعبی بارەگاكانی لە دەشتی نەینەوا دابخات.

523 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations