سبەینێ موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت

05.08.2019

لڤین: 
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ موچەی مانگی ئایاری هێزەكانی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە دابەش دەكات و سبەینێش وەزارەتی پەروەردە موچە ورەدەگرێت. 

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی لە وەزارەتی داراییەوە دەست (لڤین پرێس) كەوتووە، ئەمڕۆ 5ی ئاب موچەی مانگی ئایاری هێزەكانی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

بە گوێرەی خشتەكە رۆژی سێ شەممە 6ی 8 ی 2019، مووچەی مانگی 5ی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت، لە رۆژانی داهاتووش بە هەمان ریزبەندی وەزارەتەكان لە مانگی رابردوو موچەی چەند وەزارەتێكی دیكە دابەش دەكرێت.

433 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations