نووسینگەی پاسپۆرت لە سۆران و زاخۆ دەکرێتەوە

04.08.2019

لڤین:
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا هەردوو نوسینگەی پاسپۆرت لە قەزای سۆران و زاخۆ دەکرێنەوە.

 راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ شاندێک لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر و دهۆک  سەردانی پارێزگای (بغداد)یان کرد لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی عیراق و بەرێوەبەری پاسپۆرتی گشتی پارێزگای بەغدا و بەرێوەبەری هۆبەی هونەری کۆبوونەوە .

بەرێوەبەرایەتییەکە مەبەستی سەردانەکەی رونکردوەتەوە و دەڵێت: ئامانجی سەردانەکە  بریتی بوو لە کردنەوەی هەریەک لە نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران لە پارێزگای هەولێر و نووسینگەی پاسپۆرتی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک  و بریار وایە شاندێک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات بەمەبەستی چۆنیەتی دانانی ئامێرەکان و پێداویستیەکانی بەرێوەبەرایەتی لە ماوەیەکی نزیک دا هەردوو نووسینگەی سۆران و زاخۆ دەکرێتەوە.

پاسپۆرتی هەولێر داوای لە هاوڵاتیان کردوە ئەگەر بۆ کارێکی پێویست نەبێت سەردانی هەولیر مەکەن، چونکە لە ئایندەیەکی نزیکدا نووسینگەی پاسپۆرت لەو دوو قەزایە دەکرێتەوە.

60 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations