گواردیۆلا: خەڵاتی زە بێست نرخی نیە

04.08.2019

لڤین: 
راهێنەری مانچستەر سیتی لەبارەی كاندید نەكردنی یاریزانەكانی بۆ بدرنەوە خەڵاتی زە بێست رونكردنەوەیدا و رایگەیاند، ئەو خەڵاتە نرخی نیە. 

پێپ گواردیۆلا، راهێنەر یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی، لەبارەی كاندید نەكردنی یاریزانەكانی یانەكەی بۆ بردنەوەی خەڵاتی زە بێست وتی: من ناڵێم ئەو 10 یاریزانەی كاندید كراون بۆ ئەم خەڵاتە شایستە نین، بۆ نموونە 5 تاوەكو 6 یاریزانی خولی ئینگلیزی كاندیدكراون، من ئەوە بە ستەم نازانم، بەڵام هەندێك دوورە لە واقعییەت، هەرچەندە من هیوای سەركەوتن بۆ هەموو یاریزانان دەخوازم. 

ئەو لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەكەی بەرامبەر بە لیڤەرپوڵ كە ئەمڕۆ كاتژمێر 5 بەكاتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت وتیشی "ناكرێت بیر لەوە بكەمەوە كە یاریزانانی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید بێ كاندید نەبن، دوای ئەوەی لە دوایین 5 ساڵدا 4 نازناوی چامپیۆنس لیگیان بردەوە، پێموایە ئەم خەڵاتە تەنیا تایبەتە بەو تیپانەی نازناوی چامپیۆنس لیگ دەبەنەوە".

ئەو راهێنەرە وتیشی "ئێمە دەمانەوێ چامپیۆنس لیگ ببەینەوە، بۆیە رێز لە لیڤەروول دەگرین، زۆر زەحمەتە ببیتە پاڵەوان، راستە بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا زۆر گرنگە، بەڵام ئەوە لەو كۆششانەمان كەم ناكاتەوە كە بە درێژایی وەرزی رابردوودا كردمان، من دڵنیام لیڤەرپولیش زۆر حەزی دەكرد نازناوی پریمەرلیگ بباتەوە، كە 30 ساڵە نەیانبردووەتەوە، ئێمە بە جیاوازی خاڵێك باشتر بووین، هەردوو تیپەكە وەرزێكی جیاوازیان پێشكەش كرد".

191 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations