ئاماژەكانی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كاتی حەجكردندا

03.08.2019

لڤین: لە هەژماری عەلی زەڵمی

ئەوەندەی ئاگاداربم كەم وەفدی حاجیانی وڵاتان هەیە هێندەی كورد خەریكی ئاڵا هەڵگرتن و بەرزكردنەوەی بن ئەم دیاردەیەش لەم چەند ساڵانەی دوای ڕوویدا كە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی كوردستان هەستاون بە ئیدارەكردنی حاجیانی هەرێم.

بۆ ئێمەی كورد هەڵكردنی ئاڵا لە مەككەو شوێنە پیرۆزەكانی تری وڵاتی حیجاز چەند ماناو مەدلووێكێ هەیە بەڵام ئایا بەڕاستی ئەم كارە خزمەت بە نەتەوەسازی كورد و كێشە سیاسیەكەی دەكا؟ فەریزەی حەج واتا بانگكردنی گەلان و موسڵمانان لە هەموو دونیاوە بۆ ئەنجامدانی ئەرك و واجبێكی دینی و پەیامەكەی حەجیش ڕوونە كە هەموو خەڵكی بە دۆڵەمەند و فەقیرەوە احرامی سپی دەپۆشن مانای یەكسانی دەگەێنێ و دژی تەفرەقە، ئەی كورد بۆ حماسەی كوردایەتی بەرزدەبێتەوە لەوشوێنە؟ زۆر بەكورتی و كوردی لای بەندە ئەم كردارە ئەم خوێندوانە هەڵدەگرێت; یەك، كورد هەست بەكەمی دەكات لەچاو گەلانی تری موسڵمانی خاوەن ئاڵا و دەوڵەت و ئەوكارەش بریتیە لە تەعویزكردنەوەی ئەو كەمیوكورتیە.ئەگین ئەوە حەج دەبێ بە حساب پرۆسەیەكی ئیمانی و ڕۆحی بێت نەك نزاعی سیاسی و ئایدیۆڵۆژی. دوو، كورد لەمەحفەلی سیاسی و اسلامی عەرەبی زۆر لاڵ و بێ دەنگە تەنانەت چەندین ساڵ وەزیرە كوردەكەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق نەماندی باسی ئاڵا و كورد بكا وەك عەرەبێكی عەیارە ٢٤ دەچووە كۆبونەوەكای وڵاتانی عەرەبی و اسلامی خەیرە كورد ئێستە وا لە فەریزەی حەجا حەماسەتی كوردایەتی دەبزوێ ، ئەمە جگە لە تەناقوزو ناڕوونی گوتاری سیاسی و كوردایەتی هیچیتر نیە. سێ، دەكرێ تێگەیشتنێكی تر لەم دیاردەیە گەڵاڵە بكەین ئەویش ئایا ئەمە دەكرێ بە اسلامی كوردی یا خۆماڵی ناوی بەرین.

لە سەر مەبنای خوێندنەوە سایكۆ كۆمەڵایەتیەکان ئەوەمان دەست كەوێ كورد دیسان نەقسی هەیە لە ڤێرژنێكی ئیسلامی كوردی و خوێندنەوەی تایبەت بەخۆی وەك ئەوەی توركەكان و فارسەكان هەیانە بۆ ئیسلام و نەبونی مەزار و شوێنی پیرۆز بەخۆی و لەخاكی خۆی كە ئەو نەقسەی بۆ پڕبكاتەوە بۆیە ئەم كارە دەكا

دیسانەوە من پێموایە ناكرێ ئەم كارە ئەوەی لێ بخوێنرێتەوە بەڵام دەكرێ لە سەر مەبنای ئەو خوێندنەوە سایكۆ كۆمەڵایەتیە ئەوەمان دەست كەوێ كورد دیسان نەقسی هەیە لە ڤێرژنێكی ئیسلامی كوردی و خوێندنەوەی تایبەت بەخۆی وەك ئەوەی توركەكان و فارسەكان هەیانە بۆ ئیسلام و نەبونی مەزار و شوێنی پیرۆز بەخۆی و لەخاكی خۆی كە ئەو نەقسەی بۆ پڕبكاتەوە بۆیە ئەم كارە دەكا. ئەمە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستیە كە لەباشور پێشتر پێشهاتنی مەددی اسلامی سیاسی و جیهادی خانەقاكانی نەقشەبەندی و قادری ئەو كەموكورتیەیان تاڕادەیەك پڕكردەوەتەوە و لە هەورامانیش مەزاری پیرشالیار و هەجیج ئەو ڕۆڵەیان گێڕاوە و تاێستەش دەیگێڕن بەڵام دەسەڵاتی شیعی لە ئێران خەریكی ڕێگیرین بە شێوازێكی ورد و سیستماتیكی و ە ناسیۆنالزمی كوردی زۆر بێ باكە لەمڕوەوە .

495 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations